كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەفتەی دادێ ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی نۆ كتێبی حەمەسەعید حەسەن بەڕێوە دەچێ

 

هەفتەی دادێ لە هەولێر، ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی 9 كتێبی نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو حەمەسەعید حەسەن بەڕێوە دەچێ.

ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و وەشان، بڵاوی كردەوە، كە كاتژمێر 04:00ـی ئێوارەی یەكشەممەی دادێ 25/10/2020، لە ناو ئۆفیسی ناوەندەكەیان، ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی 9 كتێبی نوێی نووسەر و ڕەخنەگر حەمەسەعید حەسەن، بە ئامادەبوونی خۆی بەڕێوە دەچێ.

حەمەسەعید حەسەن، نووسەر و ڕەخنەگری ناسراوی كورد، لە سەرەتای دامەزراندنی دەزگای میدیایی (باس)ەوە، بەردەوام لە هەفتەنامەی (باس) و (باسنیوز) هەفتانە بابەتەكانی بڵاو دەكاتەوە.

No description available.