كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پۆلیسى سلێمانى: تەقەکەرێک دەستگیر کرا

 

لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کرا، کە لە یەکێک لە سیتییەکانی شاری سلێمانی بە هەڕەمەکی تەقەی کردبوو و زیانی دارایی بە دوو ماڵ گەیاندبوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "شه‌وى ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە بوونی ڕوداوێکی تەقەکردن لە گاردن سیتی، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر ئەو چەکەی تەقەی پێکردبوو، بگرن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "تۆمەتبارەکە ناوی (د. و. ف) و لەدایکبووی ساڵى 1987ه‌، دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیدا گیراوه‌، به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌كه‌شیه‌وه‌، زیانی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆشی گەیاندبوو، تۆمەتباره‌كه‌ ماددەی كهوولى بەکار هێناوە و بە مه‌ستى تەقەی کردووە".

پۆلیسى سلێمانى باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ئێستا تۆمەتباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.