له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 226 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (چوارشەممە 21/10/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە ههشت ملیۆن و 520 ھەزار و 822 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ سێشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، ههشت ملیۆن و 456 ھەزار و 653 کەس بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 226 ههزار و 169 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا پێنج ملیۆن و 546 ھەزار و 675 کەسیش چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.