وردەکاریی پێدانی قەرز بۆ جێبەجێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری ئاشکرا دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وردەکاریی پێدانی قەرز بۆ جێبەجێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری ئاشکرا دەکرێ

حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە قەرز بە وەبەرھێنەران بدات بۆ جێبەجێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری،بەڕێوەبەرێکی گەشتوگوزاریش دەڵێ ڕێنوێنی مەرج بۆ بڕیارەکە دەردەکرێت و وەبەرھێنەرانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "حکوومەتی بەغدا بڕیاری دا قەرز بداتە وەبەرھێنەران بۆ ئەوەی پڕۆژەی گەشتیاری پێ ئەنجام بدەن کە خۆشبەختانە ئەو قەرزە وەبەرھێنەرانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

گوتیشی: "بڕی قەرزەکە بەگوێرەی گەورەیی و بچوکی پڕۆژەکە دەبێت کە زۆرترین بڕی دەگاتە یەک ملیار دینار و ماوەی دانەوەی قەرزەکەش پێنج ساڵە".

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە ئاشکراشی کرد دوای دەرچوونی مەرج و ڕێنوێنی ، بانکەکانی ناوەندی کە لقیان لە ھەرێمی کوردستانیش ھەیە دەست دەکەن بە پێدانی قەرزەکە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە بە ھۆی ئەو بڕیارەوە کەرتی گەشتوگوزار پێشوەچونێکی باش بەخۆیەوە دەبینێت بەتایبەت کە ھەرێمی کوردستان خاوەنی گونجاوترین شوێنە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری ، بەدەر لەوەش دەرفەتێکی باشی کارکردن بۆ دەرچووانی گەشتوگوزار و بێکاران دەڕەخسێت.