بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی دواخستووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی دواخستووە

سەرۆکى لژنەى شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانى سیاسى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆناوە هێنانەوەى روفاتى ئەنفالکراوانى گۆڕە بەکۆمەڵەکانى پارێزگاى سەماوە بۆ هەرێمی کوردستان دواکەوتووە.

سەوسەن محەمەد، گەردى سەرۆکى لێژنەى شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانى سیاسى پەرلەمانى کوردستان بە (باسنیوز)ى رایگەیاند:" چەند گۆڕێکى بەکۆمەڵ لە بیابانەکانى پارێزگاى سەماوە دۆزرانەوە کە هاووڵاتیانى ناوچەى گەرمیان بوون و لەلایەن رژێمى بەعسەوە ئەنفالکرابوون،یەکێک لەو گۆڕانە روفاتى 171 ئەنفالى تێدابوو، دواى هەڵدانەوەیان و گرتنەبەرى رێککارەکان بڕیاربوو بڕیار بوو لە نیسانى ئەمساڵ لە مەراسیمێکى شکۆمەنددا بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و لەزێدى خۆیان بەخاک بسپێردرێن".

راشیگەیاند: "بە هۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا و رێککارەکانى خۆپارێزییەوە کاروبارى پشکنین و هێنانەوەى روفاتەکان دواکەوت، هەرچەندە تیمى هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەگەڵ حکوومەتى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەرهێڵ بوون بەڵام تائێستا نەتواندراوە پشکنینى دى ئێن ئە-یان بۆ ئەنجام بدرێت".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەشێوەى زانستى نەبووە و وەکو پێویست گرنگى پێنەدراوە، چونکە لەکاتى هەڵدانەوەیاندا دەبێ تەواوى ئەو کەلوپەلانەى لە گۆڕەکەدان لەگەڵ ئێسک و پروسکەکان پارێزگاریان لێیکرێت، بۆ ئەوەى لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە راستیی ڕووداوەکە و ئەو زوڵمەی کە لە کورد کراوە وەک خۆی بگەیەندرێتە جیهان".