ناوی ژمارەیەک زانکۆی کوردستان لە رێبەری وەرگرتنی ناوەندیی قوتابیانی عێراق تۆمار کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناوی ژمارەیەک زانکۆی کوردستان لە رێبەری وەرگرتنی ناوەندیی قوتابیانی عێراق تۆمار کرا

پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای دەکات کە ناوی ژمارەیەک زانکۆی کوردستان لە رێبەری وەرگرتنی ناوەندیی قوتابیانی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢٠) تۆمار کرا.


د. محەمەد شاکر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خۆێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پاش ھەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر لە لایەن پەرلەمانتاری کورد لە لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای دانپێدانان بە زانکۆکانی (سۆران ، پۆلیتەکنیکی ھەولێر ، کوردستان، زاخۆ ، ھەڵەبجە ، ڕاپەڕین) ئێستا بە فەرمی ناوی ئەو زانکۆیانە خرانە ناو (رێبەری قوتابی بۆ وەرگرتنی ناوەندی)ی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١".

گوتیشی: "بەم بڕیارە گشت کێشەکانی قوتابیانی ئەو زانکۆیانە چارەسەرکران چ لە ناو عێراق یان لە دەرەوەی وڵات".