كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەولێر.. پۆلیس ژمارەیەک سواڵکەری دیکەی دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت کە هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان بەردەوامە و ژمارەیەکی دیکە سواڵکەر لە هەولێر دەستگیر کراون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە کە بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ترافیكلایت و ناو بازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەك سواڵکەریان دەستگیر كردووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش داوە "سواڵکەرەکان داوای پارە و خێریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان، سەرجەم سواڵکەرەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران".