كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئیمارات و ئیسرائیل و ئەمریکا سندووقێکی هاوبەش بۆ وەبەرهێنان دادەمەزرێنن

هەرسێ وڵاتی ئیمارات، ئیسرائیل و ئەمریکا، سندووقێکی هاوبەش بۆ هاوکاریی وەبەرهێنان، دادەمەزرێنن.

دوای گەیشتنی شاندی حکوومیی ئیمارات بە تەلئەڤیڤ، ئادەم بۆهلەر، بەڕێوەبەری دەزگای پارەدارکردنی گەشەپێدانی ئەمریکیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سندووقەکە بە بەشداریی هەرسێ وڵاتی ئیمارات، ئیسرائیل و ئەمریکا، دادەمەزرێت.

سدنووقەکە بە سەرمایەی سێ ملیار دۆلار و بۆ پاڵپشتیی وەبەرهێنانی تایبەت و هەماهەنگیی هەرێمی، دادەمەزرێت.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 20-10-2020، یەکەم شاندی حکوومیی ئیمارات دوای ئاساییکردنەوەیپەیوەندییەکانیان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل.

رۆژی سێشەممە 15-9-2020 بە کاتی واشنتن (شەوی سێشەممە بە کاتی هەولێر)، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، (رێککەوتنی ئاشتی)یان واژۆ کرد.