كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاتوچۆی دهۆك: شەقامی رۆڤیا - گۆپاڵ 80%ـی ڕووداوەكانی هاتوچۆ كەم دەكاتەوە

 "لە پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەمدا خزمەتكردنی شۆفێران لە بیر نەكراوە"

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 20/10/2020، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جووت سایدی نێوان رۆڤیا – گۆپاڵی كردەوە، هاتوچۆی دهۆك ئاشكرای دەكا كە ئەو شەقامە 80%ـی ڕووداوەكانی هاتوچۆ كەم دەكاتەوە.

مقەدەم ئازاد تەها، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند، كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی زۆر ستراتیژی ئەنجام داوە و بەردی بناغەی زۆر پڕۆژەی دیكەشی داناوە، لەو پڕۆژانەدا خزمەتكردنی شۆفێران لە بیر نەكراوە و كردنەوەی شەقامی ستراتیژیی رۆڤیا – گۆپاڵ لە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، زۆر گرنگە و ئەگەر پێشتر دووریی نێوان هەولێر و دهۆك دوو كاتژمێر بووایە، ئێستا 30 خولەك لەو ماوەیە كەم دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، كە ڕووداوەكانی هاتوچۆش لە دەڤەری رۆڤیا بە ڕێژەی 80% كەم دەكاتەوە.

شەقامی ڕۆڤیا – گۆپاڵ، لە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، كە ئەمڕۆ بە فەرمی لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرایەوە، 22 كیلۆمەتری جووت سایدە و لە سێ هێڵی هاتن و چوون و شەش ئۆڤەرپاس و پردێك پێك دێت.