تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نوێ بۆ ڤایبه‌ر زیاد كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نوێ بۆ ڤایبه‌ر زیاد كرا

 

به‌رپرسانى پڕۆگرامى تۆڕى په‌یوه‌ندیی (ڤایبه‌ر)، تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نوێ و به‌سوودیان بۆ پڕۆگرامه‌كه‌یان زیاد كرد.

میدیا ته‌كنۆلۆژییه‌ جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌مه‌ودوا به‌كارهێنانى ڤایبه‌ر ده‌توانن سوود له‌ تایبه‌تمه‌ندیی (وه‌بیرهێنانه‌وه‌ - reminder) وه‌ربگرن.

ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كارێكى گرنگى له‌ داهاتوودا بیر نه‌چێت، كات و به‌روار و كاره‌كه‌ت دیارى ده‌كات، ڤایبه‌ریش له‌و كات و ساته‌ى دیاری كردووه‌، ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌.

بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌، سه‌ره‌تا پێویسته‌ پڕۆگرامى ڤایبه‌ر له‌نێو مۆبایلدا نوێ بكرێته‌وه‌، پاشان له‌ناو شوێنى چاته‌كان، چاتێك به‌ناوى (my notes) هه‌یه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تێبینى و ئه‌و كارانه‌ى ناته‌وێ له‌بیریان بكه‌یت، له‌نێو (my notes)دا نامه‌یه‌ك بنووسه و و بینێره‌، ئینجا ده‌ست له‌سه‌ر نامه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌ك دابگره‌، له‌ كۆتاییدا یه‌كه‌م بژارده‌ كه‌ نووسراوه‌ (set reminder) دابگره‌ و كات و ڕۆژى كاره‌كه‌ت دیارى بكه‌، له‌و كات و ڕۆژه‌ى دیاریت كردووه‌، ڤایبه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌.