هاوكات له‌گه‌ڵ واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئه‌مەریكا، چالاكوانه سوننه‌كانی عێراق له سۆشیال میدیا، باس و خواسی پێكهێنانی هه‌رێمی عه‌ره‌بی (سوننه‌نشین)یان گه‌رم كردووه. سوننه‌كان چه‌ندین ساڵه پلان و به‌رنامه‌ی پێكهێنانی هه‌رێمێك گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به ڕێگای په‌رتكردنی ماڵی سوننه و لە ڕێگای كڕینه‌وه‌ی سەرکردە سوننه‌كان، ئه‌و بیرۆكه‌یه دواده‌خه‌ن، ئێرانیش دژایەتیی پێکهێنانی هەرێمێکی لەو شێوەیە دەکات، چونکە پێكهێنانی هه‌رێمی سوننە ده‌سه‌ڵاتی شیعەمەزهەب و هێزی میلیشیا چەکدارەکان لە ناوچه سوننه‌نشینه‌كان ناهێڵێ و هه‌ژموونی ئێرانیش له ناوچه‌ی شیعه‌نشین قه‌تیس ده‌هێڵێته‌وه، هەر ئەمەشە وای کردووە ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا تا ئێستا ڕێگری لە هەر جووڵەیەک بکەن، بە ئاراستەی پێکهێنانی هەرێمێکی عەرەبی سوننه.
پڕوپاگه‌نده‌ی پێكهێنانی هه‌رێمێكی سوننه‌نشین به ناوی هه‌رێمی عه‌ره‌بی له‌و ته‌وقیته، پێناچی ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كی ئاسایی چه‌ند چالاكوانێكی سوننه‌مه‌زهه‌ب بێ، به‌ڵكو وا ده‌خوێندرێته‌وه، چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداو و بەشێک لە سیاسییەکان و سه‌رۆك هۆزه سوننییه عێراقییەکان پاڵپشتی بن، بەتایبەت ئەوانەی له به‌ره‌ی دژ به هه‌ژموون و جووڵه‌ی ئێرانن و له مۆنۆپۆڵكردنی سلكی سه‌ربازی و ئه‌منی له لایه‌ن میلیشیاكانی نزیك له ئێران ناڕازین، كه دەسەڵاتی ئه‌منی و سه‌ربازیی ناوچه سوننییەکانیان بەدەستەوەیە.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سوننه به مه‌رامی پێكهێنانی هه‌رێمی عه‌ره‌بی بگات، ئەگه‌ر جۆ بایدن ببێته سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، سوننه‌كان به ئامانجه‌گه ده‌گه‌ن، ئه‌ویش ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی لەڕابردوودا بایدن، چ وه‌ك سیناتۆر، چ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مەریكا بۆ عێراق هه‌یبوو، كه بریتی بوو له دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ وڵاتی كۆنفیدراڵی، دواتر له 2013 كاتێ بوو به جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا تێزه‌كه‌ی گۆڕی بۆ سێ هه‌رێمی فیدراڵی.
كاته‌كه گونجاوه بۆ سوننه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه له مه‌جلیسی سه‌رۆك هۆزه‌كانیان و كۆبوونه‌وه‌ی سیاسییه‌كان، بگوازنه‌وه بۆ گفتوگۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌فاره‌تی وڵاتان، چونكه ئێستا به‌غدا شوێنێكی ئارام نییه بۆ ئه‌مەریكییه‌كان و ڕۆژانه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌لایه‌ن میلیشیا ئێرانییه‌كان دەدرێتە بەر مووشەک، له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراق زیاتر ده‌بێ.
ئەمانە هۆکارن تا سوننەکان متمانەی ئەمەریکییەکان بەدەست بهێنن و هاوشێوەی هەرێمی کوردستان، ناوچەیەکی تر لە عێراق بۆ ئەمەریکییەکان بکەنە ناوچەی ئارام، ئەگەرچی ئەمریکییەکان پێشتر ئەزموونێکی تاڵ و خوێناوییان هەیە لە ناوچە سوننیەکانی عێراق و زیانیان زۆر بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا دروستكردنی هەرێمێكی لەم شێوەیە جێی رەزامەندیی ئەمریكییەكانە، ئەویش پێویستی بە یەکدەنگی و یەکڕیزیی سوننەکان و دوورکەوتنەوەیان لە بەرەی ئێران و گرتنەبەری هەنگاوی جدییە، بۆ پێکهێنانی هەرێمی عەرەبی سوننە لە عێراقدا.