كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەکەم شاندی حکوومیی ئیمارات سەردانی ئیسرائیل دەکات

دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، یەکەم شاندی حکوومیی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو سەردانی ئیسرائیل دەکات.

شاندەکە ئەمڕۆ سێشەممە 20-10-2020 شاندە حکوومییەکەی ئیمارات بە یاوەریی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی، سەردانی تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل دەکات.

شاندەکە بە فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ئیتیحاد بۆ فڕۆکەوانیی ئیماراتی لە ئەبو زەبیی پایتەختی ئەو وڵاتەوە بەرەو تەل ئەڤیڤ چووە.

رۆژی سێشەممە 15-9-2020 بە کاتی واشنتن (شەوی سێشەممە بە کاتی هەولێر)، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، (رێککەوتنی ئاشتی)یان واژۆ کرد.