عه‌زیز وه‌یسی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (گوڵ) بڵاو كرده‌وه.
عه‌زیز وه‌یسی خۆی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و عه‌لی عه‌تابه‌گی ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، ناسر حه‌یده‌ری كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، گۆرانییه‌كانی زیاتر به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێیه، له ساڵی 2020 چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی دیكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.