شوان قه‌ره‌داغی، گۆرانیبێژی كورد، تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (باس‌نیوز)، شوان قه‌ره‌داغى دوو ڕۆژه تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت و ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌و گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "به ئومێدی تێپه‌ڕاندنی كۆرۆنام، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ هه‌موو تووشبوان ده‌خوازام، به‌ڕاستی ئازاربه‌خشه".
شوان قه‌ره‌داغی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، وه‌ك میوزیكژه‌نیش میوزیكی بۆ چه‌ندین گۆرانیبێژ ژه‌نیوه.