سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگای خێرای هەولێر - دهۆک دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگای خێرای هەولێر - دهۆک دەکاتەوە

 

له‌ ڕێوه‌ڕه‌سمێكدا و به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕێگاى ڕووڤیا - گۆپاڵ (هه‌ولێر - دهۆك) ده‌كرێته‌وه‌.

كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/20، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ڕێگای جووتسایدی ڕووڤیا - گۆپاڵ بەڕێوە دەچێت.

ئەم ڕێگایە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕێگەوبان، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکات.

درێژیی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون)، لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتوچۆی خێرا (ئۆتۆبان).