كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

منداڵێكی پێنج ساڵە بەرەنگاری سێ دز دەبێتەوە


لە ویلایەتێكی ئەمریكا منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵە بەرەنگاری سێ دز دەبێتەوە، بە هۆی ئازاییەكەشیەوە بەشێك لە كەناڵە ئەمریكییەكان بە بایەخەوە باسی دەكەن.


كەناڵی NBCی ئەمریكی سەبارەت بەو ڕووداوە دەڵێ لە كۆتایی مانگی رابردوودا چوار دز هێرشیان كردە سەر ماڵێك و سێیانیان چەكدار بوون، ویستوویانە هەندێك كەلوپەلی ئەو ماڵە بدزن.


كەناڵەكە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كاتی دزیكردنەكەی بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا یەكێك لە دزەكان هێرش دەكاتە سەر دایكی منداڵەكە، بەڵام منداڵەكە دێتە وەڵام و بەرەنگاری یەكێك لە دزەكان دەبێتەوە.


هەندێك لە میدیا ئەمریكییەكان ئەو منداڵەیان بە ئازا ناو بردووە، چونكە توانیویەتی لەو كاتە دژوارە لەگەڵ دزدا بجەنگێت.