كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە چەند بڕیارێک دەردەکات

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ڕای گەیاند وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی خوێندنی بابەتەکانی پڕۆگرامی قوتابیان لە قوتابخانەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن چەند بڕیارێکی دەرکردووە.

یووسف ناودەشتی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە نووسراوێكی ئاراستەی تەواوی پەروەردەکان کردووە و داوای کردووە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠٢٠ – ٢٠٢١) پێویستە مامۆستایان پابەند بن بە تەواوکردنی هەموو پڕۆگرامەکانی خوێندن و بە ھیچ جۆرێک پڕۆگرام کەم ناکرێتەوە".

گوتیشی: "ھاوکات لە نووسراوەکەدا داوا کراوە خوێندنی پڕۆگرامەکان بە گوێرەی ڕیزبەندیی پەرتووکەکە دەبێت و ناکرێت پاش و پێش بکرێن، یان گرنگ و ناگرنگ لێک جیا بکرێتەوە".

یووسف ناودەشتی ڕوونیشی کردەوە: "ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز و کۆتایی وەرز لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و دوا ناخرێت".