شانۆگه‌ریی (شینه‌ له‌ شیندام) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نمایش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شانۆگه‌ریی (شینه‌ له‌ شیندام) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نمایش ده‌كرێت

 

شانۆگه‌ریی (شینه‌ له‌ شیندام)، كه‌ چه‌ند شانۆكارێكی گه‌نجی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕن، نمایش ده‌كرێت.

بڕیار وایه‌ كاتژمێر 3 و 30 خوله‌كى دواى نیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 2020/10/21، شانۆگه‌ریی شینه‌ له‌ شیندام، له‌ شه‌قامی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و دواناوه‌ندیی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ نمایش بكرێت، شانۆگه‌رییه‌كه‌ باسی كێشه‌كانی جیهانی پێشتر و ئێستا ده‌كات، ژماره‌یه‌ك شانۆكاری گه‌نج له‌ شانۆگه‌رییه‌كهدا‌ ڕۆڵ ده‌گێرن.

ڕاڤیار نه‌وزاد كارى سیناریۆ و ده‌رهێنان بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ ده‌كات، شاد حه‌یده‌ر كاری ئاوازدانانی بۆ میوزیكه‌كانى شانۆگه‌رییه‌كه‌ كردووه‌.