یەکەم راپۆرتى حکوومەت سەبارەت بە یاسای چاکسازی دەگاتە پەرلەمانى کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکەم راپۆرتى حکوومەت سەبارەت بە یاسای چاکسازی دەگاتە پەرلەمانى کوردستان

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند یەکەم راپۆرتى حکوومەت سەبارەت بە چۆنیەتى ئەنجامدانى یاساى چاکسازیی لە ماوەى سێ مانگى یەکەمدا گەیشتە پەرلەمانى کوردستان.

ئەرشەد حوسێن لۆلانى، ئەندامى لیژنەى کاروبارى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان بە (باسنیوز)ى رایگەیاند: "دوێنێ یەکشەممە یەکەم راپۆرت کە لەلایەن حکوومەتى هەرێمەوە ئامادەکرابوو گەیشتە پەرلەمانى کوردستان، لەبارەى چۆنیەتى ئەنجامدانى یاساى چاکسازیى لە سەر ئاستى ئەو لایەنانەى پەیوەندیدارن بە جێبەجێکردنى یاساکە، راپۆرتەکە ئەو رێککارانە دەخاتە بەر باس کە لەلایەن حکوومەتەوە گیراونەتەبەر بۆ جێبەجێکردنى یاساى چاکسازی".

راشیگەیاند: "راپۆرتەکە بە درێژى باس لەو پەیڕەوانەش دەکات کە لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانەوە دەرچووە بۆ جێبەجێکردنى یاساکە،لیژنەى باڵا و لاوەکیش لەسەر ئاستى وەزارەتەکان دەرچووە بۆ جێبەجێکردنى یاساکە و بەکردەنیکردنى، ئێمەش وەکو پەرلەمانى کوردستان چاودێرى چۆنیەتى جێبەجێکردنى یاساکە دەکەین".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" رەوانەکردنى راپۆرتەکە لەلایەن حکوومەتەوە نیشانەى خەمخۆرى حکوومەتە بۆ ئەوەى میکانیزمەکانى جێبەجێکردنى یاساکە و ئەو گرفتانەى دێنە بەردەم یاساکە و ئەو کێشانەى بۆ لیژنەکان دروست دەبن دەخاتەڕوو".