بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر: لە ساڵی تازەدا سایلۆیەکی دیکە دەخرێتە خزمەتی جووتیاران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر: لە ساڵی تازەدا سایلۆیەکی دیکە دەخرێتە خزمەتی جووتیاران


بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وا بڕیارە لە ساڵی تازەدا سایلۆی قوشتەپە کە ئێستا لە کۆتا قۆناغەکانی تەواوبووندایە بکرێتەوە و بخرێتە خزمەت جووتیارانی هەرێمی کوردستان.

هێمن سه‌ید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "وا بڕیارە له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا بۆ ساڵی تازە سایلۆیه‌ك له‌سه‌ر ڕێگای قوشته‌په‌ کە ئێستا لە قۆناغەکانی کۆتایدایە لە نزیک هەولێر بکرێتەوە و بخرێته‌ خزمه‌ت جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی سایلۆكانی هه‌ولێر ده‌بنه‌ دوو سایلۆ و جووتیاران لەوێ دەتوانن بەرهەمەکانیان ڕادەست بکەن، لە کاتێکدا پێشتر جووتیاران ڕێگایەکی زۆریان دەبڕی لە کاتی گواستنەوەی بەرهەمەکانیان بۆ سایلۆی هەولێر."


ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئێستا له‌ هه‌ولێر یه‌ك سایلۆ و له‌ دهۆك سێ سایلۆ و له‌ سلێمانی چوار سایلۆ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ڵگرتنی گه‌نمی جووتیاران ناكات و ئەگەر بێت و ژمارەی سایلۆکان بکات جووتیاران کەمتر ڕووبەڕووی گرفتی بە بازاڕکردنی گەنمەکەیان دەبنەوە و بەمەش خزمەتێکی گەورە بە جووتیاران دەکرێت و کۆی گشتی ئەو سایلۆیانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن سێ سایلۆیان لە دهۆک و یەکێکیان لە هەولێرە و چوار سایلۆی تریش لە سلێمانین، بەم شێوەیە ئەم پێنج سایلۆیە دەتوانن بە گوێرەی گەنمی جووتیاران خزمەت بە جووتیارانی هەرێمی کوردستان بکات.

 

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر گوتیشی: "ئەو ڕێژە گەنمەی کە حکوومەتی عێراق لە جووتیارانی وەردەگرێت کەمترە لە ڕێژەی بەرهەمی خۆیان ،ئەمەش کێشەی بۆ جووتیارانی ئێمە دروستکردووە، ئێمە داوامان کردووە کە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی سایلۆکانی دیکەی عێراق بە کراوەی بمێننەوە بۆ ئەوەی توانای وەرگرتنی ڕێژەیەکی زیاتری بەرهەمی جووتیارانی هەبێت کە ئەمەش هاندانێکە بۆ زیاتر بە بازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران".

 

ڕوونیشیکردەوە "یەک سایلۆ بۆ هەولێر زۆر کەم بوو و بەشی هەڵگرتنی تەواوی گەنمی جووتارانی نەبوو، بەڵام ئەو سایلۆیەی ئێستا لە هەولێر هەیە توانای هەڵگرتنی 440 هەزار تەن گەنمی هەیە و ئەو ساسلۆیەی کە لە قوشتەپە دروست دەکرێت توانای هەڵگرتنی 60 هەزار تەن گەنمی هەیە، بۆ هەڵگرتنی گەنمی جووتیاران پێویستمان بە دروستکردنی دوو سایلۆی تریش دەبێت لە هەولێر کە ئێستا حکوومەت پلانی هەیە بۆ دروستکردنی دوو سایلۆ لە سنووری هەولێر کە یەکێکیان لە هەریر دەبێت".