تەندروستیی راپەڕین: لەمەودوا نابێت پزیشک لە رێگەی تەلەفۆنەوە نەخۆش چارەسەر بکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی راپەڕین: لەمەودوا نابێت پزیشک لە رێگەی تەلەفۆنەوە نەخۆش چارەسەر بکات

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لەمەودوا نابێت ھیچ پزیشک و کارمەندێکی پزیشکی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە چارەسەر و دەرمان بۆ نەخۆش دابنێت.

تەھا محەمەد،گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی ڕاپەڕین لەمەودوا نابێت بە ھیچ شێوەیەک، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی پشکنین و چارەسەری نەخۆش لە ڕێگەی تەلەفۆن و ھێڵەکانی پەیوەندییەوە ئەنجام بدەن".

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیمان ئاگادارکردووەتەوە، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".