دوو زەویلەرزە گەرمیانیان هەژاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو زەویلەرزە گەرمیانیان هەژاند

ئەمشەو دوو زەویلەرزە کە کە زیاتر لە کاتژمێرێکیان نێوان بوو لە دەڤەری گەرمیان ڕوویاندا و بەشێک لە دانیشتووانی دەڤەرەکەش هەستیان بە لەرینەوە کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزە زانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە کاتژمێر9:05 خولەکی ئەمشەو بە کاتی هەولێر زەویلەرزەیەک بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 8کم و لە دووریى 30کم لە کفری و 23 کم لە کەلار ڕوویدا.

پەیامنێری(باسنیوز) لە گەرمیان ڕایگەیاند کە بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی کەلار و کفری هەستیان بە لەرینەوە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاند کە کاتژمێر 10:22ی شەوی یەکشەممە بە کاتى هەولێر زەویلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەرى ڕێختەر و بە قوڵایی 8کم و لە دووریى 25کم لە کفرى و 27 کم لە جەلەولا ڕوویدا.