ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەورووپا بەرەو بەرزبوونەوەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەورووپا بەرەو بەرزبوونەوەیە

ژمارەی قوربانییانی کۆرۆنا لە ئەورووپا پێش قوربانییانی چەكی ئەتۆم كەوتەوە


پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەراندنی گیانی خەڵکی ئەورووپا بەردەوامە و ژمارەی قوربانییانی پەتاكە لە کیشوەرە پیرەکە 250 هەزار کەسی تێپەڕاند، کە نزیکەی یەکسانە بە ژمارەی کوژراوانی هەردوو بۆمبی ئەتۆمی لە هیرۆشیما و ناکازاکی ژاپۆن.


چەند ڕۆژێكە ڕێژەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەورووپا بەرەو بەرزبوونەوەیە و چەندین شار و وڵاتیش بەرەو راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ هەنگاو دەنێن، ئەمڕۆ یەكشەممەش لە بەریتانیا 17 هەزار و لە ئیتاڵیاش 11 هەزار تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.


بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس)، کە لە سەرچاوەی فەرمی گواستویەتیەوە، نەخۆشیی (کۆڤید- 19) تا ئەمڕۆ بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 250 هەزار کەس.


سەرچاوە مێژووییەکانیش ژمارەی قوربانییانی هێرۆشیمایان بە 140 هەزار کەس داناوە، بەهۆی مووشەکێکی ئەتۆمی لە ئابی 1945، بەڵام دووەم بۆردومانی ژاپۆن لە ناکازاکی 40 بۆ 80 هەزار قوربانی لێ کەوتەوە، کە بە هەردوو کارەساتەکە دەکاتە نزیکەی چارەگە ملیۆنێک کەس، کە ئەمەش نزیکە لە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەورووپا.