لە سەید سادق دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قەدەغەکراودا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سەید سادق دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قەدەغەکراودا گیرا

 

له‌ نێو بازاری سەیدسادق دەست بەسەر زیاتر له‌ نیو تۆن دەرمانی خاو و ٢٠٠ پارچه‌ حەب و ١٩ هەزار قوتو و لەزگەی و بەرواری ئامادەکراودا گیرا.

قائیمقامییەتی قەزای سەیدسادق لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائمقامێتی قەزای سەیدساق و یاردیدەدرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بە سەر نیو تۆن دەرمانی خاودا لەگەڵ 5 هەزار قوتوی بەتاڵ و 7 هەزار لەزگەی مارکەی (جاکوار Jacur) و 7 هەزار بەرواری ئامادەکراودا که‌ له‌ سنووری قه‌زای سیدسادق له‌ لایه‌ن هاووڵاتییه‌که‌وه‌ فڕێدرابوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن لیژنه‌کانی قائمقامییه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ به‌کارهێنان و کڕین و فڕۆشتنی قه‌ده‌غه‌کرابوو".

ئاماژە بەوەش دراوە، لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لێژنەکانمان لە ناو بازاڕ و پێشا‌نگاکانی پێداویستی پزیشکی و دوکانه‌کانی فڕۆشتنی جوانکاری خانمان دەستگیرا بەسەر 200 قوتو و پارچه‌ حه‌پی تردا و سه‌رجه‌م فرۆشیارانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەم بەرهەمە و هاوشێوه‌کانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردن و قه‌ڵه‌وکردنی (سنگ و سمت و لەش) له‌ خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانماندا و به‌بێ چاودێری و ڕێنمانی دکتۆری پسپۆری به‌کارده‌هێنرێت.

روونیشکراوەتەوە، ئەم بەرهەمانە هیچ پاڵپشتییەکی تەندروستی فەرمی نییە و بەشێوەیەکی قاجاخ لە نێو مەرزەکانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و چەندین هاووڵاتیش بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم بەرهەمە چ زیانێکی لەسەر جەستەی دادەنێت بەکاری دێنن.

جەختیشکراوەتەوە، کە لێژنەکانی قائیمقامییەتی قەزای سەیدسادق و یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق لە ئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران دەستپێکردووە و بەردەوام دەبن لە پێناو تەندروستی هاووڵاتییان بۆ بنبڕکردنی هێنەرانی ئەو دەرمانانە.