سەرۆکی حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندی زیندانیانی سیاسی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندی زیندانیانی سیاسی دا


سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی مینحەی ئەو زیندانیە سیاسییانەی کە وادەی مینحەیان تەواو بووە و ھیچ مینحەیەکیان نیە.


ئەحمەد مام رەسوڵ بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان بە (باسنیوز)ی راگەیاند لەسەر داواکاری وەزارەتی شەھیدان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بریاری بەردەوامی مینحەی ئەو زیندانییە سیاسییانە دەدات کە ماوەی دە ساڵی مینحەیان تەواو بووە و ھیچ مووچەیەکی دیکەیان لە حکوومەت نییە.


گوتیشی ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ئەو کەسانەن بۆ ئەوەی جیا بکرێنەوە و بخرێنەوە چوارچێوەی لیستی ئەو زیندانیە سیاسییانەی کە مینحە وەردەگرن.

سەرۆکی حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندی زیندانیانی سیاسی دا