پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزینی كەلوپەلی خانووبەرە دەستگیر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزینی كەلوپەلی خانووبەرە دەستگیر کرد

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزینی كەلوپەلی خانووبەرە دەستگیر کرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باشوور، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ن.ك.ص) دەستگیر كرد، كە ماتۆڕێكی سێ تایەی پێ بوو و كەلوپەلی خانووبەرەی دەدزی".

روونیشکراوەتەوە، "تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی یاسا كرا".