هەولێر.. ڕووداوێکی هاتوچۆ زامداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. ڕووداوێکی هاتوچۆ زامداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس زامدار بوون.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دابەزینی ئۆڤەرپاسی ١٢٠مەتری بۆ بەحرکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا بە هۆی تیژرۆییەوە خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و مازداکەش خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی کیای بارهەڵگری بچوو".

گوتیشی: " لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس لە شۆفێر و سەرنشین زامدار بوون و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت".