نیكۆڵ كیدمان لە مردن دەترسێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نیكۆڵ كیدمان لە مردن دەترسێت

 

ئەكتەری ناسراوی ئوسترالی نیكۆڵ كیدمان لە دیمانەیەكی تازەیدا دەڵێت زۆر لە مردم دەترسم لە چەند ساڵی رابردوودا بەشێك لە كەسە نزیكەكانم لە مردنی لەناكاو كۆچیی دواییان كردووە.

نیكۆڵ كیدمان لە دیمانەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (Sydney Morning Herald) دەڵێت: "هەندێك كەسی نزیكی ناو خانەوادەكەم و هەندێك لە هاوڕێیە نزیكەكانم لە چەند ساڵی رابردوودا لەناكاو كۆچی دواییان كرد، ئەمە كاریگەریی زۆری لەسەرم هەبووە، بۆیە زۆرجار بیر لەوە دەكەم كە نازانم بەیانی چی ڕوودەدات".

رۆژنامەكە نووسیویەتی: "كاریگەری مردنی لەناكاوی كەسە نزیكەكانی وای لە كیدمان كرد كە ڕووبەرووی پاڵەستۆی دەروونی ببێتەوە".

شایانی باسە لە ئێستادا نیكۆڵ كیدمان لە وڵاتی ئوسترالیا نیشتەجێیە و چەند ساڵێكە لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوداری ئوسترالی كیسی ئوربان هاوسەرگیری كردووە، تازەترین كاری هونەریشی بەشداریكردنە لە زنجیرە درامایەك بەناوی Nine Perfect Strangers.