میلیشیاكانی حەشد ڕەتی دەكەنەوە ناوەندی شارەكانی عێراق چۆڵ بكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میلیشیاكانی حەشد ڕەتی دەكەنەوە ناوەندی شارەكانی عێراق چۆڵ بكەن

پەرلەمانتارەكانیان مەرج بۆ حكوومەتی فیدراڵی دادەنێن


ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانتارانی عێراق سەر بە حەشدی شەعبی مەرجیان بۆ حكوومەت دانا لەبارەی كشانەوەی میلیشیاكانیان لە ناوەندی شارەكانی عێراق و رایگەیاند كە ناشێ میلیشیاكان ناوەندی شارەكان چۆڵ بكەن.


ژمارەیەك پەرلەمانتاری عەرەب لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئارەزووی حەشدی شەعبی مەرجیان بۆ حكوومەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دانا لەبارەی كشانەوەی میلیشیاكان لە ناوەندی شارەكاندا.


محەمەد رەزا سەرۆكی لیژنە پەرلەمانییەكە دووپاتی كردەوە میلیشیاكانی حەشد ناتوانن لەناو شارەكان بچنە دەرەوە، چونكە بە گوتەی ئەو وەزارەتی ناوخۆی عێراق توانای پاراستنی ئاسایشی نییە و ناتوانێ دۆسیەی ئاسایشی شارەكان وەربگرێت.


گوتیشی لیژنەكەیان چاودێری هەنگاوەكانی مستەفا كازمی وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەكات لەبارەی ڕووداوەكانی ناحیەی فرحاتیەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، دوای ئەوەی فەوجێكی سەر بە فرقەی نۆی هێزی وشكانی ناردە ناوچەكە بۆ راگرتنی ئاسایش و گێڕانەوەی سەقامگیری. لە هەمان كاتدا دووپاتی كردەوە كە ناشێ هێزەكانی میلیشیاكانی حەشد لە ناو شارەكە دووربخرێنەوە، بە تایبەتی وەك ئەو دەڵێ حەشد لە كاتی خۆیدا بەشدار بووە لە ئازادكردنی ناوچەكە لە دەست تیرۆریستانی داعش.