شاندێکی باڵای عێراقی سەردانی سێ وڵاتی ئەوروپی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاندێکی باڵای عێراقی سەردانی سێ وڵاتی ئەوروپی دەکات

شاندێکی باڵای حکوومیی عێراقی سەردانی سێ وڵاتی ئەوروپی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2020، بانکی ناوەندیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق یەکێکە لە ئەندامانی شاندە عێراقییەکە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، شاندەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو ئەوروپا بەڕێ دەکەوێت و سەردانی هەرسێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا دەکات.

بڕیارە شاندەکە لە ماوەی چوار رۆژدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە کۆ ببێتەوە و تاوتوێی پرسەکانی پەیوەندیدار بە شەڕی دژی تیرۆر و قەیرانی دارایی، بکات.

پێشتر باڵوێزخانەی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، کە رۆژی سێشەممە 20-10-2020، مستەفا کازمی لەگەڵ ئەنجێڵا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پەیوەندییەکانی بەغدا و بەرلین و هەماهەنگیی ئابووریی عێراق و ئەڵمانیا دەکات، جگە لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.