باڵوێزخانەی ئەڵمانیا ئەجێندای سەردانەکەی کازمی بۆ بەرلین ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باڵوێزخانەی ئەڵمانیا ئەجێندای سەردانەکەی کازمی بۆ بەرلین ئاشکرا دەکات

باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەجێندای سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە 20-10-2020 بە سەردانێکی فەرمی، بگاتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.

رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی لە باڵوێزخانەی ئەڵمانیای گواستووەتەوە، کە مستەفا کازمی لەو سەردانەیدا، لەگەڵ ئەنجێڵا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا، کۆ دەبێتەوە.

هەروەک باڵوێزخانەی ئەڵمانیا بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنجێڵا مێرکڵ تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن، کە گرنگترینیان بریتین لە؛

- پەیوەندییەکانی بەغدا و بەرلین

- هەماهەنگیی ئابووریی عێراق و ئەڵمانیا

- پەتای کۆرۆنا و دەرهاوێشتەکانی

- شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش