بەهای تمەن بەرانبەر بە دۆلار دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای تمەن بەرانبەر بە دۆلار دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕی ئاڵۆگۆڕای دراوی تاران بەهای تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزیوە و هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە ٣١ هەزار و ٩٥٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.

واتە هەر سەد دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە ٣ ملیۆن و ١٩٥ هەزار تمەن.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن هەر ئەمڕۆ لە بازاڕای ئاڵۆگۆڕی دراوی ئێران، هەر دۆلارێک بە ٢٩ هەزار و ٧٠٠ تمەن لە خەڵک وەرگیراوە.

ماڵپەڕی ئیلنا لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا نرخی یۆرۆ لە بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراوی ئێران بە ٣٧ هەزار و ٤٠٠ تمەن مامەلەی پێوە کراوە.

بەڕای شارەزایانی ئابووری، هەتا دێت ڕەوشی ئابووریی ئێران خراپتر دەبێت و گرانی و بێکاری قەیرانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی بەهای دراوە بیانییەکان بەرانبە بە تمەن، هێندەی دیکە خەڵکی کەمدەرامەتیان هەراسان کردووە.