ئەنبار.. بڕێک ماددەی تەقینەوەی بەهێز دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەنبار.. بڕێک ماددەی تەقینەوەی بەهێز دۆزرایەوە

لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، بڕێک ماددەی تەقینەوەی بەهێز دۆزرایەوە و لەناو برا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ماددەکان لە C4 و لوولەی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە و گوللەهاوەن پێکهاتبوون و ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2020 لە چەند ناوچەیەکی باشووری رێگای نێودەوڵەتیی خێرا لە نزیک شارۆچکەی روتبە لە ئەنبار، لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە دۆزراونەتەوە.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو ماددانە دەتوانرا لە تەقینەوەی زۆر بەهێز بەکار بهێندرێن و لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە چەند حەشارگەیەک، شاردرابوونەوە.