سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق دەکات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی هیندستان لە عێراق كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانى هیندستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ كرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵوێزی هیندستان لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی هیندستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.

باڵوێزی هیندستان لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵ و تەکنۆلۆژیاى زانیاری (IT).

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی لە بواری پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی، ئاماژەشی بە پێگەی هەرێمی کوردستان دا، کە دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانیی گرنگ، لە عێراق و ناوچەکەدا.