بەوێنە.. میوەی پاییزی بازاڕی كاسبكارانی پێچەكانی سپیلكی گەرم كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. میوەی پاییزی بازاڕی كاسبكارانی پێچەكانی سپیلكی گەرم كردووە

لە پێچەكانی سپیلك رێگای سەرەكیی (سۆران-هەولێر) دەیان كاسبكار بەپێی وەرزەكان میوە و سەوزە و بەربوومی خۆماڵی بە رێبواران دەفرۆشنەوە و لەم رێگەیەوە داهاتێكی رۆژانە بەدەست دەهێنن.

  جەواد سوورچی، یەكێكە لەو كاسبكارانەی دانیشتووی سنووری ناحیەی خەلیفانە، كە رۆژانە بۆ كاسبی روو لە لۆفەكانی سپیلك دەكات بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "رۆژانە روو دەكەینە لۆفەكانی سپیلك لەسەر رێگای سەرەكیی (سۆران-هەولێر) كە هەریەكە و شوێنی تایبەت بەخۆمان هەیە و بەپێی وەرزەكانی ساڵ، جۆرەها میوەی خۆماڵی بە هاووڵاتیان و گەشتیارا دەفرۆشینەوە، بەتایبتیش كە رێگایەكی سەرەكی و گشتییە هەلی كار زیاتر بۆ دەیان كاسبكار رەخساوە كە بۆ كاركردن روو لەو شوێنە دەكەن".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی وەرزەكان بەروبوومی خۆماڵیی ناوچەكە لە جووتیاران و خاوەن رەز و باخەكەكان دەكڕین و لێرە بە موشتەرییەكانمان دەفرۆشینەوە و ئێستاش زیاتر میوەی وەرزی پاییزی خواستی زۆری لەسەرە، وەك (هەرمێ‌، سۆرك، گێوژ، ترێ‌، هەنار و هەنجیر) لەگەڵ چەندین جۆرە بەربوومی دیكەی خۆماڵی، كە ئەوەش بازاڕی گەرم كردووین و لەم رێگەیەوە داهاتێكی رۆژانە بەدەست دەهێنین".