وەزیری دارایی عێراق: پڕۆژەی چاكسازی كێشە ئابوورییەكان و سیاسەتە هەڵەكانی پێشوو دیاری دەكا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری دارایی عێراق: پڕۆژەی چاكسازی كێشە ئابوورییەكان و سیاسەتە هەڵەكانی پێشوو دیاری دەكا

 

وەزیری دارایی و ئابووریی عێراق رای دەگەیەنێ، كە پڕۆژەی چاكسازی، بە ڕوانینێكی زانستی و بابەتییانە كێشە ئابووری و داراییەكان و سیاسەتە هەڵەكانی پێشوو لە بواری ئابووریدا دیاری دەكا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 18/10/2020، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی عێراق، ئاماژەی بەوە كردووە، كە كارتی چاكسازی بە ڕوانینێكی زانستی و بابەتییانە، كێشە ئابووری و داراییەكان و سیاسەتە هەڵەكانی پێشوو لە بواری ئابووریدا دەستنیشان دەكا، هەروەها پڕۆژەكە كار لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و كەمكردنەوەی ڕێژەی بەكارهێنەر دەكا و بواری وەبەرهێنانیش فراوان دەكا.

پێشتر حكوومەتی عێراق، "پڕۆژەی چاكسازیی سپی"ـی ڕاگەیاندبوو، كە پڕۆژەیەكە بۆ ساڵانی 2021 – 2023 بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابوورییە بەردەوام و درێژخایەنەكان و پشتنەبەستنی تەواو بە نەوت، وەك تاكە سەرچاوەی داهات.