سەرۆکی ئەمریکا ماکرۆن دەکاتە سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی ئەمریکا ماکرۆن دەکاتە سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا

سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا، سەرۆکی فەرەنسا دەکاتە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانیدا لە ویلایەتی میشیگانی وڵاتەکەی، رایگەیاند، ”من بە راستی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسام خۆش دەوێ“.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، ”جارێک لەبارەی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی رێککەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا پرسیارم لە ماکرۆنی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا کرد، .. دەرکەوت کاروبارەکان بە باشی بەڕێوە ناچن“.

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا جان کاستکسە، کە لەلایەن ئیمانوێڵ ماکرۆنەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە دیاری کراوە.