پەرلەمانتارێكی سوننە: دۆخی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبار نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێكی سوننە: دۆخی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبار نییە

"هێشتا چەک لەدەستی لایەنە نافەرمییەکانە"

پەرلەمانتارێكی سوننە لە پەلەمانی عێراق باس لەوە دەكات كە ئەوان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەن، بەڵام دۆخی عێراق گێژاو ە و بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەبار نییە.

لەمبارەوە، فەیسەڵ عیساوی، پەرلەمانتاری سوننە و ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە هیوادارین هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام بەداخەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، هیچ كام لە بەڵێنەكانی جیبەجێ نەكرد و نەیبردنە سەر و ئێستا بەگشتی دۆخی عێراق بۆ هەڵبژاردن لەبار نییە، چونکە لە عێراق چەك هێشتا لە دەستی لایەنە نافەرمییەكانە و بارودۆخی عێراق گێژاوە و پەیوەندیی لایەنەكانیش وەك پێویست نییە".

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە ڕوو: "هێشتا ئاوارەكانیش نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و هیچ هەوڵێكی جدی نییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، نەك هەر لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتووەوە، بەڵكوو ئەستەمە لە كۆتایی مانگی ساڵی داهاتووش بەڕێوە بچێت، ئێمە ئەگەر باسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بكەین، پێش ئەوەی دەبێت باس لە هێنانەكایەی دۆخێكی سروشتی بكەین کە بۆ ئەو مەبەستە و رەوش لەبار بێت، ئەوكاتە هەڵبژاردن بكرێت".

ماوەیەك پێش ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دا مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق بكرێت، بەڵام لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئەوە دەخەنە ڕوو كە هێشتا دۆخ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لەبار نییە.