ترەمپ: ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا بدۆڕێم ئەمریکا جێدەهێڵم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ: ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا بدۆڕێم ئەمریکا جێدەهێڵم

 

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا  ئاشكرای دەكا، ئەگەر لە هەڵبژاردن لە بەرامبەر جۆ بایدن، پالێوراوی دیموکراتەکان بدۆڕێ، ئەمەریکا جێدەهێڵێ.

لە گردبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردن لەبەرامبەر لایەنگرانیدا، كە دوێنێ شەممە 17/10/2020 لە شارۆ ماکۆن لە ویلایەتی جۆرجیا بەڕێوە چوو، ترەمپ گوتی "ئەگەر بەرامبەر بە خراپترین پاڵێوراو لە مێژووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا بدۆڕێم، دەکەومە ژێر فشارێکی گەورەوە، ئەوكات ناچار دەبم کە وڵات جێبهێڵم”.

 رەخنەیشی لە بایدن گرت بەوەی: “خراپترین پاڵێوراوی مێژووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمەریکایە”.

لای خۆیەوە، جۆ بایدن، رۆژی شەممە هۆشداریی دا، لە حاڵێکدا ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی خۆی بمێنێتەوە، "ژمارەی تووشبوان و مردوان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا هەر بەرز دەمێنێتەوە، کۆمپانیا بچووکەکانیش هەر بە داخراوی دەمێننەوە و مەینەتی و ئازاری ماڵباتەكانیش بەگشتی هەر بەردەوام دەبێت".

ئەم لێدوانەی ترەمپ و جۆ بایدن دژ بە یك، لەكاتێكدایە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە 3ی تشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوە دەچێ.