گه‌نجێكى ڕۆژئاواى كوردستان، كه له قه‌زایه‌كى پارێزگاى دهۆك ده‌ژى، به هاوشێوه‌ى مورته‌زا پاشایی، گۆرانیبێژى كۆچكردووى ئێرانى داده‌نرێت.
له قه‌زاى (سیمێل)ى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك، گه‌نجێك به ناوى (پاشا مۆفه‌ق ئیبراهیم) شێوه‌ى له شێوه‌ى مورته‌زا پاشایی، گۆرانیبێژى كۆچكردووى ئێرانى ده‌چێت و به‌هۆیه‌وه ناوبانگى ده‌ركردووه.
ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانه، 11 ساڵه له سیمێل چایخانه‌یه‌كى هه‌یه، ڕۆژانه له چایخانه‌كه‌ى چه‌ندین كه‌س وێنه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌گرن.