ئیسرائیل و بەحرێن رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی باڵوێزخانە واژۆ دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل و بەحرێن رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی باڵوێزخانە واژۆ دەکەن

هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و شانشینی بەحرێن رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی باڵوێزخانە، واژۆ دەکەن.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2020، شاندێکی ئیسرائیلی لە مەنامەی پایتەختی بەحرێن بەیاننامەیەکی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی بەحرێن، واژۆ بکات.

دوای واژۆکردنی بەیاننامە هاوبەشەکە، کە تایبەتە بە بەفەرمیکردنی پەیوەندییەکانی مەنامە و تەل ئەڤیڤ، هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و بەحرێن دەتوانن باڵوێزخانە لە پایتەختی یەکتر، بکەنەوە.

رۆژی سێشەممە 15-9-2020 بە کاتی واشنتن (شەوی سێشەممە بە کاتی هەولێر)، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوللەتیف زەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن، لە واشنتن و بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، (رێککەوتنی راگەیاندنی ئاشتی)یان لەنێوان وڵاتەکەیاندا، واژۆ کرد.