پەرلەمانی عێراق داوا لە فەیسبووک و تویتەر دەکات نووسینگە لە بەغدا بکەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی عێراق داوا لە فەیسبووک و تویتەر دەکات نووسینگە لە بەغدا بکەنەوە

هیچ نێردە و نوێنەرایەتییەک لە بەغدا پارێزراو نییە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات، کە پەرلەمانی وڵاتەکەی داوا لە هەردوو کۆمپانیای فەیسبووک و تویتەر دەکات نووسینگە لە عێراق بکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2020، عەلا روبەیعی، ئەندامی لێژنەی پەیوندییەکان لە پەرلەمانی عێراق، بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رێککەوتنێک هەیە بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی عێراق لەبارەی داتا و زانیارییە ئەلیکترۆنییەکان و خاوەندارێتیکردنیان لەلایەن دەزگاکانی دەوڵەتەوە.

عەلا روبەیعی هەروەها رایگەیاندووە، پێویستە فەیسبووک و تویتەر کار لەگەڵ تایبەتمەندیی عێراق بکەن، چونکە لە عێراق لەو تۆڕانە بەردەوام دەنگۆی ناڕاست و لێدان لە کەسایەتییە گشتییەکان و بنەما ئاینییەکان بڵاو دەکرێنەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بۆچوونێک لە پەرلەمانەوە هەیە بۆ ئەوەی داوا لەفەیسبووک و تویتەر بکرێ نووسینگە لە عێراق بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو تۆڕانە پابەند بن بە یاسا و رێنوێنییەکانی دەوڵەتی عێراق.

ئەو لێدوانەی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێک دایە، کە حکوومەت و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق توانای پاراستنی هیچ بارەگایەکی نێردە و نوێنەرایەتییە بیانی و هەرێمایەتییەکانیان نییە و گرووپ و میلیشیاکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئەو نوێنەرایەتییانە.