بانکی ناوەندیی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی بەهای دۆلار و دینار دەردەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی ناوەندیی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی بەهای دۆلار و دینار دەردەکات

بانکی ناوەندیی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی دابەزینی بەهای دیناری وڵاتەکەی و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی، دەردەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2020، بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئەو لێدوانانەی بەناوی بانکەکەوە لەبارەی دابەزاندنی بەهای دینار دراون، دەربڕی بانک نین و ئەوانەی دەنگۆکەیان بڵاو کردووەتەوە لێی بەرپرسن.

بانکی ناوەندیی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەهای دینار و دۆلار جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە و باری یەدەگی نەختینەی عێراقیش لە باشیدایە و دەتوانرێ بەهۆیەوە ئەو قەیرانە ئابوورییە تێبپەڕێندرێ.

لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بە دابەزینی بەهای دینار لە رۆژی شەممە (دوێنێ) کراوە، کە گەیشتە 128 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک و هاتووە، بانکی ناوەندیی عێراق هیواخوازە دەزگاکانی راگەیاندن لێدوان لەبارەی بەهای دینار لە بانکەکەوە وەربگرن نەک کەسانی دیکە، چونکە ئەو دابەزینە بەهۆی دەنگۆکانەوە بووە و بانک لێی بەرپرس نییە.