سیستانی فەتوایەکی نوێ لەبارەی ئیسرائیلەوە دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سیستانی فەتوایەکی نوێ لەبارەی ئیسرائیلەوە دەدات

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوایەکی نوێ لەبارەی ئیسرائیل و بەرهەمەکانییەوە، دەدات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئاارستەی نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کراوە، سیستانی فەتواکەی داوە.

پرسیارەکە بریتی بووە لە ”ئایا دەتوانین کڕین و فرۆشتن لەگەڵ ئەو دوکانانە بکەین، کە بەشێک لە قازانجەکانیان دەچێتە بەرژەوەندیی ئیسرائیل؟“.

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق وەڵامی سیستانی بڵاو کردووەتەوە، کە رایگەیاندووە، ”هیچ رێگاپێدانێک بۆ مامەڵەکردن بە بەرهەمەکانی ئیسرائیل و ئەو کۆمپانیایانە نییە، کە بە دڵنیان لەوەی پاڵپشتیی ئیسرائیل دەکەن“.