كه‌مال محه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ندی كورد، به‌م زوانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌مال محه‌مه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌كاتی وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ كلیپه‌كه په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "چاوه‌ڕوانمان بن كارێكی زۆر جوانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
له ئه‌ورووپا كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه، گۆرانییه‌كه به ناوی عه‌شقه، كه‌مال محه‌مه‌د خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كلیپه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده به‌ئه‌زموونه‌كانى كورد، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك گۆرانیشی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی دیكه بڵاو كردووه‌ته‌وه.