ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 40 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 40 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 39 ملیۆن و 900 هەزار و 264 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، پیرۆ، مەکسیک، بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، چیلی، عێراق، ئیتاڵیا، بەنگلادیش، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، فلیپین، تورکیا، سعودیە، پاکستان، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، کەنەد،ا، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، چیک، پۆڵەندا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، نیپاڵ، قەتەر، پەنەما، دۆمەنیکا، کوێت، ئیمارات، کازاخستان، عومان، میسر، سوید، گواتیمالا، پورتوگال، کۆستەریکا، یابان، ئەسیوپیا، هیندۆڕاس، بیلاڕووس، ڤەنزوێلا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 29 ملیۆن و 549  هەزار و 509 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 114 هەزار و 967 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.