لە توویتێکیدا کە لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاویکردووەتەوە ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا، سەبارەت بە سووتاندنی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا نیگەرانی دەردەبڕێ.
لە توویتەکەدا هاتووە "بە ئامانجگرتنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، رووداوگەلێکی نیگەرانبەخش و خەمبەخشە، توندوتیژی هیچ کات رێگەیەک نییە بۆ ڕا دەربڕین".
بهرهبهیانی دوێنێ شهممه 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر بارهگای لقی پێنجی پارتی له بهغدا و بارەگاکە و ئاڵای کوردستانیان سووتاند.
سەبارەت بە ڕووداوەکە لە پەیامێکیدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند "ئەوانەی بیانەوێ سووكایەتی بە بەهاكانی گەلی كوردستان بكەن باجی ئەو كارەیان دەدەن" هەر سەبارەت بە ڕووداوەکە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە توویتێکیدا رایگەیاند کە ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی هێرشەکە دەستگیر کراون و ئەوانی دیکەش دەستگیر دەکرێن.