كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: لە ماوەی نۆ مانگدا ٣٠٠ دەرمانخانە داخراون

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا بە ھۆی پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییەکانەوە ٣٠٠ دەرمانخانە داخراون.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە( تشرینی دووەم) واتە لە ماوەی نۆ مانگدا لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنوێنییەکانەوە ٣٠٠ دەرمانخانەمان داخستووە".

گوتیشی: "دوای داخستنیان، خاوەنەکانیان کاروباری جێبەجێکردنەوەی مەرج و ڕێنوێنییەکان وەردەگرن و سزای دارایی دەدرێن پاشان دەتوانن شوێنەکانیان بکەنەوە،ئەگەر دووبارەیان کردەوە ڕێوشوێنی دیکەیان بەرامبەر دەگیردرێتەبەر".

ڕونیشیکردەوە: "بەدەر لەوەش کاری ڕێکخستنەوەی نرخی دەرمان لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا ھەنگاوی باشی بڕیوە".