پەرلەمانتارێک: شۆڤێنییەکان رێگرن لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساى نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: شۆڤێنییەکان رێگرن لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساى نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانتارێکى لێژنەى سامانە سروستییەکانى پەرلەمانى کوردستان دەڵێ تائێستا عێراق خاوەن یاسایەکى تایبەت نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسى نەوت و گاز، ئەمەش بۆ خۆ دزینەوەیە لە مافە دەستورییەکانى هەرێمى کوردستان.

گولیزار رەشید، جێگرى سەرۆکى لێژنەى وزە و سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان بە (باسنیوز)ى رایگەیاند: "بۆ خۆدزینەوە لە مافە دەستورییەکانى هەرێمى کوردستان، حکوومەتى عێراق ئامادە نییە پڕۆژە یاساى نەوت و گاز تێپەڕێنێت و بەم هۆیەشەوە یاساکە لە ساڵى 2007ەوە بە هەڵپەسێردراوى ماوەتەوە، هەربۆیە تا ئێستا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسى نەوت و گاز کار بە چەند بڕگەیەکى یاساى سەردەمى رژێمى بەعس دەکرێت".

راشیگەیاند: "لە ماددەی 112ى ئەو پرۆژە یاسایەى ئامادەکرابوو زۆر بە روونى ئاماژە بە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا دەدات وەک دوو حکوومەت و حکوومەتى هەرێم وەک هاوبەشێک لە عێراق پێناسە کراوە نەک وەکو پاشکۆى دەوڵەتى عێراق کە ئەوان دەیانەوێ، هەربۆیەش ناهێڵن ئەو پڕۆژە یاسایە لە پەرلەمان تێپەڕێت".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "زۆر ئەستەمە ئەو پڕۆژە یاسایە لەم خولەى پەرلەمانیشدا بتواندرێت تێپەڕێندرێت، لەبەر بوونى چەندین پەرلەمانتارى شۆڤێنى کە هیچ مافێک بە کورد رەوا نابینن، هەر بۆیە ئەگەر پڕۆژە یاساکەش گەنگەشە بکرێ ئەوان رازى نابن بەو شێوەیەى دارێژراوە تێپەڕێت، چونکە نەک تەنیا کوردستان بەڵکو ئەو پارێزگایانەى کە دەوڵەمەندن بە سامانى سروشتى قازانج دەکەن، وەکو پارێزگاى بەسرا، چونکە داهاتى عێراق 90%ى پشت بە نەوت و گاز دەبەستێت".