رێگای کۆیە - تەقتەق دادەخرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رێگای کۆیە - تەقتەق دادەخرێ

بەھۆی کارکردن تیایدا لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە ڕێگای کۆیە - تەقتەق بە ڕووی شوفێران دادەخرێت.

زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئاگاداری شۆفێران و ھاووڵاتیانی تەقتەق و دەوروبەری دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە(١٨-١٠-٢٠٢٠) بە ھۆی دەستکردن بە قیرتاوکردنی چینی دووەمی قیری نزیک پاڵاوگە، ڕێگای کۆیە – تەقتەق بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت".

گوتیشی: "داوا لە شوفێران دەکەین تا چاککردنی ئەو ڕێگایە ، رێگای شیواشۆک یان ڕێگای شارەدێی ئاشتی بەکاربێنن".